عێراق باشوری بەسڕە و تورکیا پێکەوە دەبەستێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، جوڵەیەک هەیە بۆ پێکەوەبەستنی بەندەرەکانی بەسڕەی خوارووی عێراق لەگەڵ تورکیا لەڕێی هێڵی ئاسنینەوە.

لەوبارەیەوە مەزهەر خەزعەل ئەندامی لیژنەکە رایگەیاند، پڕۆژەی بەندەری فاو پێکهاتووە لە پێنج پڕۆژە و هەر پڕۆژەیە خاسیەت و میکانیزمی تایبەت بەخۆی هەیە و وتیشی: جوڵەیەک هەیە بۆ پێکەوەبەستی رێگای نێوان بەندەری فاو و ئوم قەسر.

باسی لەوەشکرد، ئێمە چاوەڕوانی بەدیهاتنی پڕۆژەی فاوین و ئەم پڕۆژەیە دەبێتە دەرگایەکی گەورەی ئابوری بەڕووی جیهاندا بەتێڕوانین لەگرنگی پێکەوەبەستی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.

بەپێی قسەی مەزهەر، ئەو بڕە پارەیەی بۆ پڕۆژەی بەندەری فاو لەیاسای بودجەی عێراق دابینکراوە و لەمساڵدا کاری تێدا دەکرێت، 750 ملیار دینارە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان بەمەبەستی تاوتوێکردنی گرنگی تەواوکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی هێڵە ئاسنینەکان گفتوگۆی کردووە و هیوایەک هەیە بۆ پێکەوەبەستنی بەندەرەکانی پارێزگای بەسڕە بە تورکیاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا