پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستاندا له‌باره‌ى یه‌كلابونه‌وه‌ى وه‌ك پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت “له ئێستاوه رێكاره یاساییه‌كان ده‌ستپێكردووه و به‌مزوانه مه‌رسومى ده‌ستبه‌كاربوون رێكده‌خرێت”.
18ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردو فرسەت سۆفی دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی توركیا گیانی لەدەستدا، له‌ئێستاشدا پارتى كارى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى ناوبراو كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستاندا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتى:”زیاتر له ده رۆژه به‌رنامه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگار دانراوه و یه‌كلابۆته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و سیڤیه‌كه‌م پێشكه‌ش ده‌كرێت و له زوترین كاتدا ته‌واو ده‌كرێت”.
وتیشى، وه‌زیرى ناوخۆ سیڤیه‌كه راده‌ستى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كات و رێكاره یاساییه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گیرێته‌به‌ر، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌ن بانگهێشتى ئه‌ندامانى ده‌كات و كۆبونه‌وه‌یه‌ك دیاریده‌كات، دواتر رێكاره‌كان ده‌گیرێته به‌ر بۆ مه‌رسومى سوێندخواردن.
له‌باره‌ى دانانى كاندید بۆ شوێنی سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وان ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆنیان هه‌یه، هیچ گرفتێكیان نابێت بۆ دانانى سه‌رۆكی فراكسیۆن و ئاماده‌كارى كراوه، به‌ڵام هیچ كه‌س دیارینه‌كراوه