هەڵمەتی ڕوواندنی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە قەزای دەربەندیخان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خەمخۆرانی دارستان و ژینگە بەشدارییەكی كارا دەكەن لەهەڵمەتی نیشتمانی ڕوواندنی یەك ملیۆن نەمام كەلەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

رۆژی سێ شەممە 18_4_2023 لە سنوری قەزای دەربەندیخان و بەئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری باخچەكان و فەرمانگەی ئاو و بەرگری شارستانی و راگری پەیمانگەی دەربەندیخان و بەڕێوەبەرانی رۆشنبیری و ژمارەیەك لە فەرمانگەكان هەڵمەتی بەرفراوانی نەمام ڕوواندن لەناو سنوری دارستانی دەربەندیخان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دەستی پێكرد.

لەوبارەیەوە حسێن حەمە كەریم نوێنەری نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند هەوڵەكانمان چڕتركردۆتەوە بەجۆرێك دوێنێ لە دارستانی زەڕایەن و پێشتر لە پیرەمەگروون و دەربەندبازیان وا ئەمڕۆش لەپێناو سەوزكردنی قەزاكەدا هەڵمەتەكەمان لەدەربەندیخان دەستپێكرد و نەمامی پێویستمان ڕوواند، ئەمەش بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی هەڵمەتەكە ئامانجە ژینگەییەكەی خۆی بەدەست دێنێت.

وتیشی لەمڕۆوە لەدەربەندیخان كاركردن دەستی پێكرد و دوای جەژنی پیرۆزی رەمەزانیش بەردەوام دەبین و لەچوار پڕۆژەی تری دارستانیدا لە قەزا و ناحیەكان دەست بەكاركردن دەكرێت.

حسێن حەمە كەریم راشیگەیاند لەسەر ئاستی یەكە ئیدارییەكان لەسنورەجیاوازەكاندا پێشوازییەكی زۆر باش لەهەڵمەتەكە دەكرێت و كارەكان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا