لە سلێمانی ٤٢ حاڵەتی ئۆمیکرۆن تۆمارکرا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تائێستا ٤٢ حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەكرد، ٤٢ حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمارکراوەو پێشتر گومانیان لە چەند حاڵەتێك هەبووە بۆیە پشكنینەكانیان ناردووە بۆ بەغداو چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەنجامەكان دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، رەنگە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجامی ئەو پشكنینانە دەربچن و دوای ئەوە هەر حاڵەتێكی ئۆمیكرۆنی تێدا بێت ئەوا رایدەگەیەنن.

لە ماوەی رابردودا وەزارەتی تەندروستی پێنج حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە پارێزگای دهۆك راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا