بەرپرسێكی كۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 25ی شوبات ناكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری رێوشوێنەكان و راهێنان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تێكچونی خشتەی كاری كۆمیسیۆن و دواكەوتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەڵبژاردنەكە لەو وادەیە دوادەكەوێت كە بۆی دیاریكراوە و ئەنجومەنی كۆمیسیاران بۆ گۆڕانكاریكردن لە خشتەی ئەنجامدانی بۆ ئەو هەڵبژاردنە كۆدەبێتەوە.

داود سەلمان، بەڕێوەبەری رێوشوێنەكان و راهێنان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی چوارشەممە 27-12-2023، رایگەیاند، خشتەی كاری كۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كێشەی تێكەوتوە و لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، بۆ جارێكی دیكە ئەنجومەنی كۆمیسیاران كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی گۆڕانكاریی لەو خشتەیەدا بكات.

داود سەلمان راشیگەیاندوە، بەهۆی دواكەوتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی تانەی دژبە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كێشە بۆ كارەكانیان دروست بوەو بەگوێرەی وادەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و دواكەوتنی رێوشوێنەكان، ماوەی پێویست لە بەردەم كۆمیسیۆندا نییەو هەڵبژاردنەكە دوادەخرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیاردانی لەبارەی سكاڵایەكی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ 21-01-2024 دواخست.

سكاڵاكە كە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و ئامانج شەمعون، ئەندامی كریستیانەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆماركراون. دادگاكە هەردو سكاڵای لەسەر هەمان بابەت یەكخستوە و كردویەتییە یەك سكاڵا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا