پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی داوادەكات، ئاگری ئاژاوەگێڕی هەڵنەگیرسێنرێت و عێراق نەگەڕێتەوە بۆ تایەفەگەرێتی.
شێخ نه‌هرۆ كەسنەزانی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌واز بۆ وێرانكردنی پیرۆزیه‌كانی موسڵمانان ده‌كه‌ن له‌ناویشیاندا مه‌رقه‌دی ئیمام ئه‌بی حه‌نیفه نو‌عمان ره‌زای خوای لێبێت، خۆشكردنی ئاگری ئاژاوه‌گێڕیه و حه‌ڵاڵكردنی هه‌موو به‌هاكانی خێر و ئاشتی و ره‌حمه‌ته كه خوا حه‌رامی كردوه.
دەشڵێت “ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه‌ی داوای روخاندن و وێرانكردنی مه‌رقه‌دی پیرۆزی ئیمام ئه‌بی حه‌نیفه ده‌كه‌ن ئارامی لێبڕیوین و داوا ده‌كه‌ین هه‌مو ئه‌و ئاژاوه‌گێڕیانه رابگیرێن كه مه‌به‌ست لێی خوێنڕشتنی بێتاوانه‌كانه كه خودا حه‌رامی كردوه، له‌كاتێكدا تا ئێستاش كرداره‌كانی تایه‌فه‌گه‌رێتی قێزه‌وه‌ن وه‌كو یادگاریه‌كی تاڵ و بێزاركه‌ر له‌یادماندا ماونه‌ته‌وه”.
سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، ئاسایشی ماڵه‌كانی خودا بپارێزێت و له‌رێگای هێزه ئه‌منیه‌كانیه‌وه ئاسایشیان بۆ دابینبكات.