ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەمینداری گشتی رێکخراوی نێودەوڵەتی هەناردەکاری نەوت “ئۆپیک” گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “محەمەد بارکیندۆ، ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک گەیشتووەتە بەغدا و لە سەردانەکەیدا چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی وەزاری و حکومی دەکەوێت”.

ئەوەش هاتووە، “بڕیارە بارکیندۆ سەردانی چەند جێگەیەکی مێژوویی و ئایینی بکات، هاوکات، سەردانی هۆڵی گەل دەکات لە بەغدا کە ساڵی 1961 میوانداری کۆبوونەوەی دامەزراندی رێکخراوی ئۆپیکی کرد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا