قائیمقامیەتی ڕانیە: چاودێری عەلوەی ڕانیە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی ڕانیە ڕایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانیان، بەمەبەستی ڕێگریکردن لەو سەزانەی بە ئاوی زێراب ئاودەدرێن چاودێری عەلوەی ڕانیە دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە26ی ئەیلول، قائیمقامیەتی ڕانیە بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 26/9/2023 لە کاتژمێر 4ی بەیانییەوە چاودێری عەلوەی ڕانیەیان کردووە بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە داخڵبوونی ئەو سەوزانەی بە ئاوی زێراب ئاودەدرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم مەبەستە کاری پێویست ئەنجام دراوە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

هاوکات،  داوای لە هاوڵاتیان و جوتیاران کرد، پابەندبن بە بڕیارەکانی لێژنە هاوبەشەکانەوە بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر کە هۆکاربن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گواستراوە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا