سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی سوریا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە3ی ئایار، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە دیمەشق، کە لەماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی ئێرانییە لەو پۆستەدا بۆ سوریا.

میدیاکانی ئێران و سوریا ڕایانگەیاند، سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، دوو ڕۆژ دەخایەنێت و شاندێکی باڵای وەزاری سیاسی و ئابوری لەگەڵدا دەبێت و چاوی بە بەشار ئەسەد هاوتا سورییەکەی دەکەوێت و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆسیەی سیاسی و ئابوری هاوبەشی هەردوو وڵات دەکەن.

ئاماژەیان بەوەکرد، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئێران لەناوچەی مەززە لە ناوەڕستی دیمەشق ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکە دەستیانپێکردووە و بەربەستە گەورەکانی ئاسن و کۆنکرێت کە لە ساڵانی یەکەمی ملمانێکانەوە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە دانرابوون لابران.

عەلی بەهادری جەهرۆمی وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاشکرایکرد، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی بەشار ئەسەدە و گرنگی ستراتیژی بۆ هەردوو وڵات هەیە و ئامانجیشی ئابورییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا