کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەدوای 24 سەعات لەپڕۆسەی دەنگدان ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەندرێت.

لەبەیاننامەیەکدا کۆمسیۆن رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆبوونەوەکەیاندا قایل بوون لەسەر ئەوەی ئەنجامی بەرایی بنکە گشتی و تایبەتەکانی دەنگدان لەدوای ژماردنی دەنگەکان بەڕێگەی دەستی و ئەلیکترۆنی رابگەیەندرێت.

ئەوەش هاتووە، لەحاڵەتێکدا ئەگەر رێژەی دەنگەکان کەبەڕێگەی دەستی ژمێردراون بەڕێژەی %5 جیاوازی هەبێت لەگەڵ ئەوانەی بەڕێگەی ئەلیکترۆنی ژمێردراون، ئەوا دەبێت ژماردن بەڕێگەی دەستی بۆ هەموو دەنگەکانی بنکەکانی هەمان بینا بکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای 24 سەعات لەتەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت ئەنجامی هەڵبژاردنی تایبەت رادەگەیەندرێت، هاوکات لەدوای 24 سەعات لەدەنگدانی گشتی ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیش رادەگەیەندرێت.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا