بزوتنەوەی گۆڕان: بوینەتە خواستێکی نێودەوڵەتی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 13 سیاڵ بەسەر بەشداری سیاسییدا رایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان، بە قۆناغی جیاواز و پڕ ئاستەنگ و كێشمەكێشمی سیاسیی فرە رەهەند تێپەڕی، لەم ماوەیەدا؛ سەركەوتنی گەورەی چنییەوە و دوچاری شكستی گەورەش بووەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: 13 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەكەم بەشداریكردن و سەركەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان. ئەمڕۆ ساڵیادی سەركەوتنی راستەقینەی خەباتی مەدەنی و پەرلەمانییە بە پشتیوانی جەماوەرێكی پڕئیرادەی كۆمەڵگەی كوردستان.

‎ئەوەشهاتووە، بزوتنەوەی گۆڕان، بە قۆناغی جیاواز و پڕ ئاستەنگ و كێشمەكێشمی سیاسیی فرە رەهەند تێپەڕی، لەم ماوەیەدا؛ سەركەوتنی گەورەی چنییەوە و دوچاری شكستی گەورەش بووەوە، رووبەڕووی سیستمێكی خراپی حوكمڕانی و ستراكتۆرێكی بەهێزی گەندەڵی وەستا، دەنگ و سەنگی هاوڵاتی بەهێز كرد و هەیمەنی كاربەدەستانی لە خەیاڵدانی هاونیشتمانیان لاواز كرد و خەڵكی كرد بە ناوەندی سیاسەت.

‎باس لەوەش دەكات لە قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی و لە قۆناغی بەشداریكردن لە حكومەتدا؛ پێداگر لەسەر بەرنامە سیاسیەكەی مایەوە و ئەزمونی شاردنەوەی داهاتەكان، ئەزمونی دەستێوەردانی حیزبی لە جومگەكانی ژیان؛ لە زانكۆ، لە بازاڕ، لە هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ، لە دادگا و دامودەزگاكانی حكومەت خستە بەر نەشتەری رەخنە و گلەیی و گازندەی هاوڵاتیان.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، پاش چەند ساڵ گۆڕان بووەتە خواستێكی نێودەوڵەتی بە تایبەت بۆ بە نیشتمانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ بووەتە خواستێكی نێودەوڵەتی، رێزگرتن لە ئازادییە سیاسیی و شارستانیەكان، لە ناویاندا ئازادی رۆژنامەوانی و بیروڕا، بووەتە پرسێكی نێودەوڵەتی و پێشێلكارییەكان چاوپۆشیان لێناكرێت و رووبەڕووی ئیدانەی توندی دەوڵەتە بەهێزەكان دەبنەوە، چاكسازی ئابوری و دارایی بووەتە زەرورەتێك كە دواخستن و خۆدزینەوە لێی چارەی دەردی بڕیاربەدەستە حیزبی و حوكمییەكان ناكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا