پۆڵەتیک پرێس
هێزەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەمیانی خۆپیشاندانەکانی بەرلین بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ فەڵەستین، 93 بەرپرسی پۆلیس برینداربوون و کەسیش دەستگیرکراون.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، زیاتر لەسێ هەزار و 500 کەس بەشدارییان لەخۆپیشاندانی دەربڕینی هاوسۆزی بۆ فەڵەستین کردووە و خۆپیشاندەران ئاڵای فەڵەستینیان بەرزکردووەتەوە و بەهەردوو زمانی عەرەبی و هۆڵەندی هوتافیان کێشاوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لەوڵاتانی هۆڵەندا و بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا بەمەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی بۆ فەڵەستین، چەندین خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
لەدوایین بەرەوپێشچوونەکانیشدا ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، فڕۆکەکانی لەبەیانی رۆژی شەممەوە نۆ بنکەی هەڵدانی موشەکی غەززەیان کردووەتەئامانج.