قوباد تاڵەبانی: عێراق بەشە بودجەی هەرێم رەوانەدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵy بڕیاری دروستیدا و بەشە بودجەی هەرێم رەوانەدەکات.

لەمیانی بەڕێوەچوونی پێشانگای تەکنەلۆژی هایتێکس لەهەولێر قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، سەردەمی کاخەز بەسەرچووە و پێویستە کاروبارەکانی حکومەت خێراتر بکەین.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، “بایۆمەتری وایکرد بزانین کێ موچەخۆری راستەقینەیە و بەهۆی بایۆمەترییەوە کێشەی بندیوار و سەردیوار نامێنێت”، وتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی بڕیاری دروستیدا و بەشە بودجەی هەرێم رەوانە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سیستمی موچە و میلاکاتی هەرێم دواکەوتووە و یاسا کۆنەکان بەربەستی گەورەی بەردەم حکومەتن، وتیشی: دەمانەوێت حکومڕانی لەکوردستان باشتر بکەین.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، بەئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکان کاری لەپێشینەمانە و رەنگە لەداهاتووشدا پڕۆگرامی زەمالەی خوێندن دەستپێبکەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا