پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پلانێكی پته‌ویان دانابوو و توانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی بكه‌ن، ده‌شڵێت زیاتر له 300 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌دا بانگه‌شه‌یان كردووه.
رۆژی دووشه‌ممه 18 ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا پلانێكی توكمه‌ی ئه‌منیان جێبه‌جێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به ئازادانه ده‌نگه‌كانیان بده‌ن، روونیشیكرده‌وه له ئێستادا سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ بنكه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جه‌ختیشیكرده‌وه پلانێكی ئه‌منی باشیان جێبه‌جێكردووه.
وتیشی، ئه‌مه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌م شێوه‌یه بوو، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه زیاتر له 300 كه‌س ده‌ستگیركراون كه له كاتی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌یان كردووه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداریان له جێبه‌جێكردنی پلانه ئه‌منییه‌كه‌دا كردووه. روونیشیكرده‌وه له ئێستادا و له دوای كاتژمێر 6ی ئێواره، ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان بریتییه له پاراستنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان و فه‌رمانبه‌رانی كۆمیسیۆن.