حاجی مەسیفی: مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاجی مەسیفی، سكرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە و پێویستە هێزو لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتی یەكێتی و پارتی پێكەوە كۆببنەوە و بەرنامە و پلانی هاوبەشیان هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان.

حاجی مەسیفی، سكرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێستا كوردستان بووەتە تەراتێنی درۆنی توركی و مووشەكی ئێرانی، بەهۆی پەرتەوازەییەوە، بۆیە پێویستە كورد خۆی كۆبكاتەوە، بەپێی دەستوور هەرێمێكین لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵداین، بەپلەی یەك ئەركی حكومەتی عێراقە پاسەوانی هەموو سنوورەكانی خۆی بكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵام خراپی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق وایكردووە كە ئەمڕۆ سنوورەكانی عێراق پێشێل بكرێن، بەدرێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق وەكو ئێستا نەبووە دەوڵەتانی دراوسێ‌ تەراتێن لەناو خاكی عێراق بكەن.

حاجی مەسیفی وتی: بەهانەهێنانەوە بە لێدانی درۆن و مووشەك كارێكی نامرۆڤانەو ناسیاسییانە و نادەوڵەتیانەیە هەركێشەیەك بێتە پێش زمانی گفتوگۆ لەهەموو زمانێك باشترە لەبری خەڵك كوشتن.

وتیشی: پێویستە هەموولایەنەكان بیرلەوەبكەنەوە قەوارەی هەرێم بپارێزن، ئێش و ئازاری هەموولایەكمان یەكە، بۆیە پێكەوە دەبێت هەموولایەنەكان پلان و بەرنامەیەكیان هەبێت بۆ پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكان، پێویستە بچینە بەغداو پێیان بسەلمێنین كە بەپێی دەستوور مافەكانمان جێبەجێبكەن.

جەختیشیكردەوە، پێویستە هەموولایەكمان پێكەوەبین، نەیارەكەنمان بیانوومان پێدەگرن و قوتمان دەبڕن و فشارمان لەسەردەكەن، بۆیە زۆرپێویستە هەموولایەنەكان بەتایبەتی یەكێتی و پارتی پێكەوە دابنیشن بۆئەوەی بتوانن بەرگری لەمافەكانی ئەم گەلە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا