لە هەرێم و بەغدا دۆلار دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر، دیناری عێراقی لە هەرێم و بەغدا كەمێك دابەزینی بە خۆیەوە بینیووە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست میدیاكان كەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی ١٤٧هەزارو ٧٥٠ دیناری عێراقی بەرامبەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی دیاریكرد.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ چوارشەممە ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی بوو.

هەروەها لە شاری هەولێر، نرخی دۆلار دابەزی بەمشێوەیەیە، فرۆشتنی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی بوو، هەروەها كڕینی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی نرخی ١٤٧هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی بوو، هەروەها لە شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار دیناری عێراقییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا