پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە دەڵێت، “جەخت دەکەینەوە لەوەی پابەند نابین بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێم”.
بێوار خنسی لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، “له‌وانه‌یه ئه‌م حکومه‌تە له‌ژێر فشاردا ئه‌م لێدوانانه بدات، ئێمه تکامان لێکردوون دەر‌فه‌تێک بده‌نە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بێن دابنیشن بۆئه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌وت و کێشه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌ی گومرگ و کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ربکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی”.
وتیشی، “ئێمه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه ئه‌و بڕیارە ناتوانن جێبه‌جێ بکه‌ن حکومەتی عێراقیش هەست بەوە دەکات ناتوانێت جێبەجێی بکات، ئێمه‌ش ناتوانین پابه‌ند بین پێوه‌ی، چونکه مادده‌کانی ده‌ستوری نه‌وت و گازی عێراق ده‌ڵێن ده‌بێت داڕشتنی سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌وتی هه‌موو عێراق پێکه‌وه بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌کان و له‌گه‌ڵ پارێزگاکان، نه‌ک به‌تەنها بۆ خۆیان هه‌موویان یاسایه‌ک بنوسن و بچێته په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێ په‌سه‌ند بکرێت، ئینجا بچێته قۆناغی جێبه‌جێکردن”.
باسی لەوەشکرد، “ئێستا ئه‌وان به‌بێ هه‌رێمه‌کان و به‌بێ پارێزگاکان یاسایه‌ک لای خۆیان ده‌رده‌که‌ن ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌که‌ین بەبێ ئێوه(هەرێم)، بەڕاستی ئه‌مه پێشێلی ده‌ستوری عێراقه، ئه‌مه له‌ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی مه‌رکه‌زی ده‌چێت و به‌ره‌و مه‌ترسی پاشه‌ڕۆژ ده‌چێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو لێدوانانە بۆ فشارکردنە لە حکومەتی هەرێم، ناچینه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و فشارانه به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین بە گفتوگۆ و دانوستان کێشەکان چارەسەر بکەین ئەوە داواکاری ئێمەیە، بەڵام به‌غداد نایه‌تە پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و دانوستان”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی شەممە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “زیاتر لە (75) رۆژ لە گفتوگۆ و دەستپێشخەریی و هەوڵ و نەرمی نواندنی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێک”.