سەرۆكوەزیران سكاڵا لەسەر یاسای بودجە تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق ناڕازییە لەو گۆڕانكاریانەی لە یاسای بودجەدا كراون و دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعدا، پێدەچێت لە دادگای فیدڕاڵی تانە لەو بڕگە‌و ماددانە بدات كە گۆڕانكارییان تێداكراوە.

رۆژنامەی مەدا لەزاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە بڵاویكردوەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە درێژایی ماوەی پەسەندكردنی بودجە بێدەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام نیگەرانە لەو گۆڕانكاریانەی لیژنەی دارایی لە یاسای بودجەدا ئەنجامی داون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بێدەنگییەكەی سودانی لە دادگای فیدڕاڵی دەبێت بە كردار و بەگوێرەی ماددەی 13 ی دەستوریش دەتوانێت داوای هەڵوەشاندنەوەی هەر بڕگەیەكی زیادە خەرجی لە بودجەدا بكات كە بەشێك نەبووبێت لە رەشنووسەكەی حكومەت.

هەفتەی ڕابردووش تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق هۆشداری دابوو كە وەزارەتەكەی تانە لە یاسای بودجە دەدات ئەگەر گۆڕانكاری لەو بڕگانەدا بكرێت كە لەلایەن حكومەتەوە دانراوە.

دەستوری عێراق لە ماددەی 62دا دەسەڵاتەكانی پەرلەمانی دیاریكردووە‌و لە یاسای بودجەدا تەنها دەتوانێت گواستنەوەی خەرجی لە بڕگەیەك بۆ بڕگەیەكی دیكە بكات‌ و بە رەزامەندی حكومەتیش دەتوانێت خەرجییەكان زیاد بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا