پەرلەمانی کوردستان کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی خستە کارنامەی دانیشتنی سبەینێوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا، پەرلەمانی کوردستان کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی خستە کارنامەی دانیشتنی سبەینێوە و ڕایگەیاند، کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆماوەی پێنج ساڵ دەبێت.

ئەم بڕیارەی پەرلەمانی کوردستان دوابەدوای کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دێت کە ئەمڕۆ لە پیرمام لەبارەی هەڵبژاردن کۆبوونەوە.

پێشتر پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، دەنگدان لەسەر داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەکرێت، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم پڕۆژەیاسای “بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردن”و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای”بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی” دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا