ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كۆبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە پۆڵەتیك پرێس دراوە، لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ بەتایبەت رێكخستنەوەی كارەكانی ناوخۆی یەكێتی و پرسی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان دەكرێت.

لەزانیارییەكاندا هاتووە، لەتەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو بڕیارانەوە دەكرێت كە لەچەند رۆژی رابردوودا لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەركران لەوانەش بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جێگیركردنی هیز لەدەروازە سنورییەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابدوو كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەچوو تیایدا چەند بڕیارێك دەركران، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆش درێژە پێدەری هەمان كۆبونەوەی رابردوو دەبێات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا