لەکەرکوک هەوڵی تەقاندنەوەی بیرە نەوتێک پوچەڵدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس رایگەیاند، هەوڵێکی تەقاندنەوەی یەکێک لەبیرە نەوتەکانی باکوری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک پوچەڵکراوەتەوە.

بەپێی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان بۆمبێکیان پوچەڵکردووەتەوە کە لەنزیک بیرە نەوتی 196 لەکێڵگەی نەوتی بای حەسەن لەباکوری رۆژئاوای کەرکوک چێندرابوو.

باسی لەوەشکرد، هیچ زیانێکی ماددی و گیانی رووینەداوە و بیرە نەوتەکەش پارێزراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە چوارشەممەی پێشوو وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دوو بیرە نەوتی کێڵگەی بای حەسەن لەکەرکوک دووچاری هێرشی تیرۆرستی بوون و زیانی گیانیش بەر هێزە ئەمنییەکان کەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا