ژمارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت دەریدەخەن داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکە سێ هێندە زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە لەلایەن پۆڵەتیک پرێسەوە ووردبینی بۆکراوە، داهاتی ئەم هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 31 ملیار دینار بووە و داهات نزیکەی سێ هێندەی هەفتەی پێشووتر بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی ژمارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوە داهاتەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین درووستبووە، دەردەکەوێت کە داهاتی ئەم هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە رۆژی 30ـی ئادار تاکو 5ـی نیسان پێکدێت لە 31 ملیار و 482 ملیار و 45 هەزار دینار.

لەو ژمارەیە بڕی نەختینە بریتییە لە 31 ملیار و 104 ملیۆن دینار کە دەکاتە %99ـی کۆی داهاتەکان، هەروەها 378 ملیۆن دینار بەشێوەی چەک بووە، کە %1ـی کۆی داهاتەکان پێکدێنێت و مقاسە سفرە.

بەگوێرەی ژمارەکانی شەفافیەت، هەفتەی رابردوو لە رۆژانی 23 تاکو 29ـی ئادار داهات 8 ملیار و 4 ملیۆن و 886 هەزار دینار بووە. بەمەش بڕی داهاتی ئەم هەفتەی ئەو ناوچانە بە رێژەی %293 و 23 ملیار دینار زیاتر بووە.

ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا