ژنێك لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژنێك بە ناوی (ڕزوان نەدیمی)، خەڵكی گوندی “زێویە”ی سەر بە شاری كامێران لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە كوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، 31_1_2023، ژنێكی لاو بە ناوی (ڕزوان نەدیمی)، تەمەن 35 ساڵ و خەڵكی گوندی “زێویە”ی سەر بە شاری كامێران، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە ناوی عادڵ فەرەجوڵڵاهی، كوژرا.

ئەو ژنە لاوە دایكی دوو منداڵی كەم تەمەنە و سێ ساڵ پێشتر لەو مێردەی جیا بووەتەوە، ئەمڕۆ بە چەكی دەمانچە لەلایەن مێردی پێشوویەوە كوژراوە.

شایانی باسە كە عادڵ فەرەجوڵڵاهی پاش ئەو تاوانە خۆی شاردووەتەوە و تاكوو ئێستا دەستگیرنەكراوە.

بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سێ‌ ژن لە شارەكانی كرماشان، كامێران و سنە بە دەستی كەسانی نزیكی خۆیان كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا