پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ئاسمان و زەوییەوە لە داعش دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەمیحوەری گەرمەسێر هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێکرد.

ئەمڕۆ 8ی کانونی یەکەمی 2021، لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (٣ و ٥ ) پیادەو لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( ٩ و ١٧) پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی ٧٠، بەشداریی تێدا دەکەن.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێ تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت. ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراقی، لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێ، کە پێشتر کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا