بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ فەرماندە ئەمنییەکان: ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی كرد.

‎لە كۆبوونەوەكەدا شێخ ئەحمەد حەمە كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و لیوا روكن عومەر ساڵح، سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی 70 و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئامادەبوون.

‎دۆخی ئەمنیی هەرێم و عێراق، رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بوون.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەبووانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و سەلامەتیی خەڵكەكەی ئەركی ئێوەیە، بۆیە هەماهەنگی بەردەوام و چالاكییە هاوبەشەكانی نێوان دەزگا ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە و پاراستنی بەرژوەندییە گشتی و نیشتمانییەكانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و بەهەمووشێوەیەك دژی یاساشكێنی و هەر هەوڵێك بوەستنەوە كە ئامانجەكەی دروستكردنی پشێوی و ناسەقامگیرییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا