چوار هاوڵاتی لە شارباژێڕ دەستگیر کران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چوار هاوڵاتی، بە تۆمەتی بیر لێدان دەستگیر کرد.

دوای ئەنجامدانی گەڕان و پشکنین لە لایەن تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیەوە لە بەشی شارباژێڕ، توانیان 4هاوڵاتی بە تۆمەتی بیر لێدان، لە سنوری گوندەکانی، نۆدێ، کانی سارد، گەڕەدێ دەستگیر بکەن، دەستیش بگرن بەسەر 3ئامێری بیرهەڵکەندن.

تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە، لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕەوە داواکرا، ڕێکاری یاسساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

دوای ئەوەی بیر لێدان قەدەغە کرا، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە ئەو هاوڵاتیانە دەستگیر دەکەن کەبەبێ ڕێپێدان بیرلێدەدەن.

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا