پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پرسەو هاوخەمی و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سوریا دەبڕی، ئەمەش پاش هێرشە درۆنییەکەی سەر یەکێک لە کۆلێژە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لەکاتی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، “پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کۆماری عەرەبی سوریا و کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هاوسۆزی خۆمانیان بۆ دەردەبڕین. کە لە رووداوی هێرشەکەی سەر کۆلێژی سەربازی شاری حەمس بوونە قوربانی و هیوای هەرچی زووە چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان دەخوازین”.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
دوێنێ پێنجشەممە، بە درۆن هێرشکرایە سەر ئاهەنگێکی دەرچوانی کۆلێژێکی سەربازی لە شاری حەمسی سوریا. بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان، ژمارەی قوربانییەکان گەیشتووەتە 123 کەس و لەناویاندا 54 هاوڵاتیی مەدەنی 39 منداڵ هەن.