حكومەتی هەرێم پرسی لامەركەزی لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

بە ئامانجی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی لامەركەزییەوە لیژنەیەكی باڵای ئەنجومەنی وەزیران سەردانی هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئامانج لە كۆبوونەوەی ئەو لیژنە باڵایەی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان بۆئەوە بوو دیدی ئەو دوو لایەنە وەربگرێت لەبارەی ئەوەی چی جۆرە لامەركەزیەتێكیان دەوێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕان و یەكێتی لە بارەی لامەركەزییەوە بیر و راكانیان هاوبەشە دەربارەی سیستمێكی لامەركەزی دارایی و كارگێڕی كە بریتی بێت لە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە مەركەزەوە بۆ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم و لەوێشەوە بۆ بۆ قائیمقامییەت و ناحییەكان.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەیەكی لەبارەی پرسی لامەركەزییەوە ئامادەكردو پرۆژەكەشی ئاڕاستەی حزبەكان كرد، لەئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی حزبەكانە.

هاوكات لەچەند رۆژی رابردوشدا بۆ هەمان پرس هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕان كۆبونەوەیەكی لوتكەیان ئەنجامداو داوایانكرد حكومەت كاری جددی بكات بۆ جێبەجێكردنی پرسی لامەركەزییەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا