پۆڵەتیک پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ژێر ناونیشانی “وه‌ره‌قه‌ی سپی چاكسازیی” دیدی خۆی بۆ سێ ساڵی داهاتووی چاكسازیی له عێراق ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.
له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ مسته‌فا كازمی به‌ڵێنیدا وه‌ره‌قه‌یه‌كی سپی چاكسازیی له‌سێكته‌ره‌كانی وڵات ئاماده بكات و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات بۆ په‌سه‌ندكردنی، پۆڵه‌تیك پرێس وێنه‌یه‌كی ئه‌و “وه‌ره‌قه سپییه‌ی چاكسازیی” ده‌ستكه‌وتوه كه تیایدا ئاماژه به‌ودراوه، له‌پێنج لایه‌نی سه‌ره‌كی چاكسازیی ئه‌نجامده‌درێت و یه‌كه‌م لایه‌نیش كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی عێراق و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و سیستمی دارایی عێراقه.
وه‌ره‌قه سپییه‌كه‌ی كازمی دیدی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌خۆگرتووه بۆ سێ ساڵی داهاتووی عێراق، واتا له ساڵی 2021 تا 2023.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ره‌قه‌كه‌ی كازمیدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، كاراكردنی سندوقی كه‌رتی تایبه‌ت و ڕه‌خساندنی كار له‌كه‌رتی تایبه‌ت، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی چاكسازییه‌كانن.