حەلبوسی سەردانەكەی بۆ ئێران دوادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانەكەی ڕۆژی یەكشەممەی بۆ ئێران دواخست، كە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئێرانیەكەیەتی.

نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: محەمەد حەلبوسی، سەردانەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دواخست كە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئێرانیەكەیەتی.

وەك لە بەیاننامەكەی نووسینگەی حەلبوسیدا هاتووە، هۆكاری دواخستنی سەردانەكە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونە دەستووری و پەرلەمانییەكانی هەردوولا و دروست بوونی كێشەی تەندروستی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران.

نووسینگەی محەمەد حەلبوسی دوێنێ ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری ئیسلامی ئێران محەمەد باقر قالیباف، بەیاوەری شاندێكی پەرلەمانی، محەمەد حەلبوسی سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا