چاكبوونەوە دوو هێندەی تووشبوونە بەكۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

ئاماری 24 سەعاتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکرایەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە زیاتر لە دوو هێندەی توشبووانە.

رۆژی شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، 907 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەکاتێکدا هەزار و 965 کەس چاکبوونەتەوە.

ئەوەش هاتووە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، چوار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هەتا ئێستا لە عێراق، 602 هەزار و 331 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەی ئەو کەسانەش کە تا ئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 554 هەزار و 990 کەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا