پۆڵه‌تیك پرێس
لیژنەی گەڕان بەدوای راستییەکان لە رووداوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئاشکرایکرد، 112 ئەفسەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بانگهێشتکراون و بەشێکیان تۆمەتبارن بە کوشتنی خۆپیشاندەران، ئاشکراکردنی ناوی ئەوانەی بەرپرسن لە کوشتنی خۆپیشاندەران تەنها پەیوەستە بەکاتەوە.
میدیاكانی عێراق له‌زاری محەمەد جەنابی وتەبێژی لیژنەی گەڕان بەدوای راستییەکان لە رووداوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه رایگه‌یاندووه، لیژنەکە بەفەرمانی مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنراوە دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه زیاتر لە حەوت هەزار بەڵگەنامەی یاساییان لە دادگا تایبەتمەندەکانەوە پێگەیشتووە دواتر لەلایەن ئەو دادوەرانەی كه سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بنەمای بێلایەنی دیاریکردوون وردبینی بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كان کراوە.
راشیگه‌یاندووه، لیژنەکە 22 ئەفسەری لە پلەی نەقیبەوە بۆ لیوا، لەگەڵ نزیکەی 90 کارمەندی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و هێزه ئه‌منییه‌كان بانگكردووه كه بەشێکیان تۆمەتبارن بە کوشتنی خۆپیشانده‌ران و هه‌ندێكیشیان توشی زیان بوون.
ده‌شڵێت،هێزه ئه‌منییه‌كان هاوڵاتی عێراقن و هه‌مان ئه‌وداواكارییانه‌یان هه‌یه كه‌خۆپیشانده‌ران داوای ده‌كه‌ن بۆیه پێویستە ڕاستیی رووداوه‌كان ئاشکرا بکرێن و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پۆلێن بکرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئاشکراکردنی ناوی تاوانباران تەنها لەسەر کات وەستاوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان دووباره به‌وردی پێداچوونه‌وه به‌دۆسییه‌كانی بەڵگەی تاوان و تۆمارەکانی پزیشکی دادوەری ده‌كه‌نه‌وه و بۆ دڵنیابوونه‌وه جارێكی دیكه گوێ لە شایەتحاڵەکان ده‌گرنه‌وه.