توركیا “لەپشت هەڵوەشانەوە”ی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی یۆنانە بۆ هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

گومان دەكرێت توركیا لەپشت هەڵوەشانەوەی سەردانی وەزیری دەرەوەی یۆنان بێت بۆ هەرێم كە بڕیار بوو ئێوارەی رۆژی 14ی ئەم مانگە دوای سەردانەكەی بەغدا بگاتە هەرێم.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی “نیكۆس دێندیاس لە بەغداوە پەیوەندی پێوەكردم و داوای لێبوردنی كرد كە بەهۆی كێشەی تەكنیكی فڕۆكەوە ناتوانێت بێتە هەرێم”.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دەرەوەی یۆنان پێی راگەیاندووە دێتەوە عێراق و سەردانی هەرێم دەكات.

هەرچەند باس لە گرفتی تەكنیكی فڕۆكە دەكرێت، بەڵام گۆمان دەكرێت بەهۆی كێشەكانی توركیاو یۆنانەوە، توركیا لە “پشت هەڵشانەوەی” سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی یۆنان بێت، بەجۆرێك فشاری لەبەرپرسانی هەرێم كردبێت تاوەكو سەردانەكە هەڵبوەشێننەوە.

رۆژی 14ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی عێراقی كردو رایگەیاند، لەگەڵ عێراق چەند یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەبوارەكانی وزە و وەبەرهێنان واژۆكردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی سەردانی شاری هەولێر دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا