وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بە سەردانێک دەگاتە هەولێر و لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لێدەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، کریستین لامبرێخت، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا چاوی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە و چەند بەرپرسێکی دیکە دەکەوێت.

هاوکات، بڕیارە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەڵمانیاش بەسەربکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00 دەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا