پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی پرسی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە عەلی عەلاق، پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی دابەزینی بەهای دینار کرا.

هاوکات، ئەو ڕێکارانە خرانەڕوو کە حکومەتی عێراق بۆ سەقامگیربوونی بەهای دینار گرتوونیەتەبەر.

سەرباری هەوڵەکانی حکومەتی عێراق، بەڵام هێشتا بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە نزمیدایە و بۆ ئەمڕۆش بەهای 100 دۆلار نزیک لە 169 هەزار بووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا