دادگای فیدراڵی: بەرهەم ساڵح وەك سەرۆككۆمار بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیایدا بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لە كارەكانی بەردەوام بێت تا سەرۆككۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت.

بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەرچووە، دادگاكە بەسەرۆكایەتی دادوەر  و ئەندامێتی حەوت دادوەر لە بارەی داوایەكی بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق كە ئاڕاستەی دادگاكەی كردوە كۆبووەتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دادگاكە بڕیاریدا بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لە كارەكانی بەردەوام دەبێت تا هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا