بڕیار لەسەر ناردنی بەركەوتوانی چەكی كیمایی بۆ ئێران درا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، سەرۆكایەتی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی تەندروستی رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ناردنی 53 بەركەوتووی چەكی كیمیایی بۆ وڵاتی ئێران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: لە سەروبەندی كردنەوەی هاتووچۆی نێوان ووڵاتی ئێران و عێراق وە لابردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە ووڵاتی ئێران، ‎لیژنەی ناردنە دەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی دەستی بەكارەكانی كردەوە.

لە راگەندراوەكەدا هاتووە، لەلایەن سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندرووستیەوە رەزامەندی چوونە دەرەوە بۆ 53 بەركەوتەی چەكی كیمیایی دراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ‎بە بڕیاری لیژنە و پاش رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر وەك سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و دارایی، بڕیارە لە نزیكترین كات بەو بودجەیەی لە بانكی هەڵەبجە دانراوە، كاروانی یەكەمی بەركەوتوان بۆ نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو و نەخۆشیەكانی سنگ بچنە وڵاتی ئێران.

ئاماژە بەوەشكراوە، كاروانی ناردنەدەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بەردەوامی هەیە و لە قۆناغی دووەمدا ئەو بەركەوتوانەی كە پێشووتر نێردراون و ئێستا پێویستە بگەڕێنەوە بە پێی رەچەتەی تایبەتی پزیشكی نوسراویان بۆ بەرز دەكەنەوە بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی بۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا