هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا كەمدەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا، هەفتەی ڕابردوو، هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ ئەمریکا بۆ 41 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەشێوەیەكی زۆر كەمیكردووە.

لە راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکاداهاتووە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵات 4 هەزارو 887 بەرمیل بووە لە رۆژێکدا لەكاتێكدا هەفتەی پێشوو رێژەكە 5 هەزارو728 هەزار بەرمیل بووە لەرۆژێكدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمەریکا نەوتی خاوی لە عێراقەوە هاوردە کردووە بە ڕێژەی 41 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لەكاتێكدا هەفتەكانی پێشووئەو رێژەیە دووسەدو 70 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا