وەزارەتی دارایی: شاندێک بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئاب بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی  هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی مووچە دەچنە بەغدا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئابی 2023، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنای شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق، بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتن.

بڕیاربوو شاندەکەی هەرێم، هەینی رابردوو سەردانی بەغدا بکەن. بەڵام، بەهۆی کۆچی دوایی باوکی وەزیری نەوت، و گیانلەدەستدانی خوشكێک و کچێکی لە رووداوێکی هاتوچۆدا، حکومەتی فیدڕاڵی بەفەڕمی داوای دواخستنی شاندەکەی هەرێمی کرد و سەردانەکە هەڵوەشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا