فازل میرانی: پاییز كۆنگرە دەبەستین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە لە پاییزی ئەمساڵ كۆنگرە ببەستن.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێوارەی رۆژی سێشەممە بە شداری لە ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆی ئەمریكیی كوردستان – دهۆك -ی كرد. لە وەڵامی پرسیارێكی میدیای حزبەكەی لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی كۆنگرەی پارتی كە وتەبێژی حیزبەكەش لە تەنیشتییەوە بوو، وتی، “ئەوە كاك مەحموودە و وتەبێژی حیزبە، وتی پاییز دەیكەین یانی دەیكەین.”

رۆژی یەكشەممە 8-5-2022 مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی حیزبەكەی رایگەیاند: بۆ بەستنی كۆنگرەی 14 دەسەڵات درا بە مەكتەبی سیاسیی بۆ پێكهێنانی لیژنەكان بۆ ئامادەكاری و لە هەفتەی داهاتوو رێكارەكان دەستپێدەكەن و ئەوپەڕی تاوەكو مانگی 10 یان 11 كۆنگرە دەبەستین.

لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ میدیای حزبەكەی وتی، بەخوا من چی بڵێم، هێندە زەحمەتە، وەڵامەكەی لە بەغداش نییە، دەبێت بەفڕۆكە بچینە شوێنێكی دیكە تاوەكو وەڵامەكەت بۆ وەربگرینەوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا