سودانی بەغدای بەجێهێشت و بەرەو قەتەر بەڕێکەوت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە2ی تشرینی یەکەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەغدای بەجێهێشت، بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی کردنەوەی پێشانگای ئیکسپۆ بەرەو قەتەر بەڕێکەوت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،” بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی کردنەوەی پێشانگای ئیکسپۆ دەوحە        2023-2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو وڵاتی قەتەر بەڕێکەوت”.

پێشانگای ئێکسپۆ لە دەوحە، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی باخدارییە لە قەتەر و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە ئەمڕۆوە دووشەممە3ی تشرینی یەکەم تا 28ی ئاداری 2024 لەژێر دروشمی”بیابانێکی سەوز، ژینگەیەکی باشتر”، بەردەوام دەبێت.

هاوکات، ئامانجی پێشانگاکە،گەشەپێدانی بەردەوامە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا