هێزە ئاسمانیەکانی عێراق هێرشیان کردە سەرداعش

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئاسمانیەکانی عێراق هێڕشیان کردە سەر چەکدارانی داعش و ژمارەیەکی زۆریان لێکوشتن.

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە ئاسمانیەکان لێدانێکی بەهێزیان لە داعش داوە، لە دۆڵی ئەلتەلاب لە پارێزگای دیالە.

یەحیا ڕەسوڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی هێزوە ئاسمانیەکانی سوپای عێراق، بە سەرکەوتووییگورزی بەهێزیان لە داعش وەشاندووە.

ئاماژە بەوەش دەدات هێزێکی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، گەڕان بە دوای تەرمی چەکدارەکانی داعشدا، کە بە هۆی هێرشەکەوە کوژراون، تەرمەکانیان دۆزیەوە لەگەڵ درۆنێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا