ئەو ڤاكسینە چینییەی لەهەرێم بەكارهێنراوە هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی نەبووە

پۆڵەتیك پرێس:
بەرپرسانی تەندروستی حكومەتی هەرێم جەختدەكەنەوە ئەو ڤاكسینە چینیەی لەهەرێم بەكارهێنراوە بۆ كارمەندانی وەزارەت هیچ كاریگەریەكی لاوەكی نەبووە، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێریش دەڵێت: تائێستا 45 كەس ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە.

لەچەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی بڕیاری دابەشكردن و پێدان و بەكارهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری سینۆفارم (Sinopharm)ی چینی داوەتە سەنتەرەكانی وەرگرتنی پێكوتە لەپارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، لەپارێزگای هەولێر دەست بە كوتان بەو ڤاكسینە كراوەو بڕیارە ئەمڕۆش ڤاكسینەكە بگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و رۆژی یەك شەممە دەست بە بەكارهێنانی بكرێت.

د. سەرهەنگ جەلال بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر لەمیانی بەشداری لەبەرنامەی تیمارگەی رادیۆی پۆڵەتیك وتی: دوای گەشتنی قۆناغی یەكەمی ڤاكسینەكە دەستمان بەكوتانی كارمەندان كردووەو نزیكەی 45 كەس ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە، دوای كوتانییان بەڤاكسینەكە هیچ كاریگەری و نیشانەیەكی لاوەكی لەسەر ئەو كەسانە دەرنەكەوتووە.

وتیشی، ڤاكسینەكە وەك قۆناغی یەكەم بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەكاردەهێنرێت، كە لە هێڵی پێشەوەن، ئەو بڕەش بەدەستمان گەیشتووە كەمە بەشی سەرجەم كارمەندو پزیشكان ناكات تەنیا بەشی نزیكەی 680 كەسە، لە پلاندایە لەناوەڕاستی ئەم مانگە وەجبەیەكی باش ڤاكسینی ئۆكسفۆرد و ئەسترازنیكا بگاتە عێراق لەوانەش بەشی هەرێمی تێدا دەبێت.

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر جەختیكردەوە، ئەو ڤاكسینەی لەڕووی هەڵگرتنەوە باشە و كێشە دروست ناكات ئەو ڤاكسینەیە، كە لە پلەی گەرمی دوو تا هەشت هەڵدەگیرێت، بەڵام ئەوەی ڤایزەر تۆزێك كێشە دروستدەكات، چونكە پێویستی بەپلەی گەرمی -6 تا 80 هەیە، بۆ ئەوەش سێ شوێنی تایبەت ئامادەكردووە و لە و شوێنانە دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا