حیزبوڵڵای عێراقی رەتیدەكاتەوە لەپشت هێرشە موشەكییەكەی هەولێر بێت

پۆڵەتیك پرێس:
حیزبوڵڵای عێراقی رەتیكردەوە، ئەوان لەپشت هێرشە موشەكییەكەی ئەم دواییەی هەولێر بن‌و جەختی كردەوە، كە ئەوان ئەو هێرشەیان ئەنجامنەداوە.

حیزبوڵڵای عێراقی رەتیشیكردەوە، لەپشت ئەو هێرشانەشەوە بن، كە لەماوەی رابردوو كراونەتە سەر ناوچەی سەوز لەشاری بەغدای پایتەختی عێراق.

لەو بارەوە محەمەد موهی، وتەبێژی حیزبوڵڵا عێراق رایگەیاند، كەتیبەكانی ئەوان هێرشیان نەكردووەتە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر.

محەمەد موهی راشیگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت بەتۆمەتباركردنی ئەوان فشار لەسەر ئێران‌و ئەو گروپانە بكات، كە نزیكن لەتاران‌و لەعێراق پشتگری دەكەن.

ناوەڕاستی ئەم مانگە بە چەند موشەكێكی كاتیۆشا هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، كە ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا