پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە چوارقوڕنە دوو کەس کوژران و پۆلیسی ناحیەکەش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدرەی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری 22-12-2023 هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیە چوارقوڕنە ئاگادار کرانەوە لە رووداوێکی تەقەکردن کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو لایەندا روویداوە و بەو هۆیە کەسێك دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.
پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لێکۆڵینەوەکانی بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە دەستپێکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی راپەڕین، لە رووداوەکەدا کەسێکی دیکەش برینداربووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادی رانیە، تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە.