“هیچ حکومەتێک بەبێ بەشداری سەدر پێکناهێنرێت”

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە ناڕازییە شیعەکان جەختی لەوەکردەوە، هیچ حکومەتێک بەبێ بەشداری رەوتی سەدر پێکناهێنرێت.

لەوبارەیەوە محەمەد سەیهود، سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ رەوتی سەدر هەنگاونانێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، سەرەڕای ئەوەی کە چوارچێوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە کورسی پێویستیان بۆ ئەو هەنگاوە هەیە”.

ئاشکراشی کرد، “تەواوی هێزە کوردی و سوننیەکان بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراقدا دەکەن”.

وتیشی: یەکڕیزی هێزە کوردی و سوننییەکان ماڵی شیعەش بەرەو یەکڕیزی دەبات و نابێتەهۆی دواخستنی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە بۆماوەی چەندین مانگی دیکە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک