پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و پێكەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان كرد. لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 15_3_2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو، جەخت لە گرنگی پابەندبوون بە چارەسەركردنی دەستوریانەی كێشەكان كرایەوە.
لەبارەی پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەردوولا هاوڕابوون كە گرنگە پاش پەسەندكردنی لە پەرلەمان، دەبێت هەردوو حكومەتی فیدرال و هەرێم پابەند بن بە جێبەجێكردنی و نابێت هیچ بیانو و بەربەستێك لەبەردەم دابینكردنی شایستەی داراییەكان دروست بكرێت.
قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشدا؛ ئەو خاڵانەی پەیوەستن بەهەرێمی كوردستانەوە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا هەموویان قابیلی جێبەجێ كردنن، جەختیشی كردەوە هیچ بژاردەیەكی تر نییە جگە لەرێككەوتن لەپێناو بەرژەوەندی گشتییدا.
لە كۆتاییدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عێراقیشی كرد بۆ سەردانكردنی سلێمانی و پاڵپشتی خۆی بۆ سەركەوتنی كابینەكەی دووپات كردەوە و هیوای خواست پێكەوە بتوانن زاڵبن بەسەر تەحەدداكان بۆ ئەوەی خزمەتی باشتری هاوڵاتیان بكرێت. لەكۆبوونەوەكەدا.
هەریەك لە وەزیرانی پلاندانان و ناخۆ و كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و وەزیری پلاندانانی هەرێم و پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری یەكە ئیدارییەكانی گەرمیان و راپەڕین ئامادەبوون.