دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ پێشوازی لە کۆنسوڵی تورکیا کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازی لە کۆنسوڵی تورکیا کرد، جەختی لە ئامانجی یەکڕیزی هێزو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تشرینی دووەم لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەر رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە هاکان کاراجای کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.

 

لە میانەی دیدارەکەیاندا گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە دۆخی کوردستان و عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەنگاوەکانی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان.

 

دەرباز کۆسرەت رەسول بەوردی دیدو تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ وەفدی میوان خستەڕوو و دووپاتی کردەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانجیەتی هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان وەک یەک تیمی بەهێز بچنە بەغداو داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا