هەرێم هەڵوێستی خۆی لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای قەرزەوە رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسایی قەرز بەبێ رەچاوكردنی شایستەكانی هەرێم هەڵوێستی دەبێت و بێدەنگ نابن.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “ئەمڕۆ هەڵوێستی ئێمە بەتەواوی دیار دەبێت لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای قەرزكردن بەبێ كورد”.

هەروەك دڵنیایشیدا لەوەی حكومەتی هەرێم و سەركردایەتی سیاسی كورد و پەرلەمانی كوردستان هەڵوێستیان دەبێت، دواتر بڕیار دەدرێت شاندی دانوستانكار سەردانی بەغدا دەكاتەوە و رێككەوتنی نوێدەكرێت یاخودنا.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە دواین كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بێ دیاریكردنی پشكی كورد، پرۆژە یاسای قەرزكردن پەسەند كرا، نوێنەرانی كوردیش بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد و چارەنوسی 320 ملیار دینارەكەی هەرێمیش بەنادیاری ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا