گرنگی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەوت مانگ بەسەر یاسای بودجەی 2021 تێدەپەڕێت، بەڵام تائێستا كار بەو یاسایە نەكراوە، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت “گرنگی ئەو یاسایە بناغەیەكی باشە بۆ پرۆژە یاسای ساڵی داهاتوو”.

لەكۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی 2021ی پەسەندكرد، بەڵام تائێستا حكومەت كاری بە پرۆژەكە نەكردووە.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “تائێستا لەعێراق یاسای بودجەی 2021 كاری پێنەكراوە و نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، نەك تەنها ئەو برگە و ماددانەی پەیوەستن بە هەرێمەوە”.

وتیشی “پێویستە ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان دەست بە ئامادەكاری بۆ ژرۆژە یاسایی بودجەی 2022 بكەن، چونكە هەڵبژاردن لەپێشە، رەنگە لەمانگی تشرینی یەكەم كات نەبێت بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسایەكە”.

لەبارەی گرنگی یاسای بودجەی 2021، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، پەسەندكردنی یاساكە بناغەیەكی باشە بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو پشت بەو یاسایە ببەسترێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەوتەی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، پێدەچێت بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تشرینی یەكەمی ئەمساڵ كێشە بۆ پرۆژەیاسای 2022 دروستدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا